موکری

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 2 خولەک  559 بینین

موکری هەندێ ئەڵێن لە ئەولادی سەیفەدین موکریکەسن ئەم سەیفەدینە، هێندە بلیمەت و وریا بووە لە ناو سەرۆکە عەشایرەکان بە سەیفەدین موکری ناوبانگی کردووە، بوداخ سوڵتانکەسی مەشهووری بە درێژی تەمەنی فەرمانڕەوا بووە بەسەر ئەو پارچە کوردەدا کە لە ئازەرباینجان ئێران دانشتوون و هەندێ جاریش دەستی کێشاوە بەسەر ورمێشوێن و مەراغەشوێن و کێوەکانی کوکی و باڵانیش کە دوو دێن لە ناوەندی شاری نەغەدەشوێن و شاری ورمێدا. قەڵا و قەڵاچەیەکی کردۆتەوە کە بە ساختمانێکی زۆر گرنگ و کۆن ئەژمێرێت و ئاوێکی هێناوەتە سەر ئەو کێوە بۆ ناو قەڵاکەی ئێستە کەس نازانێت چاوگەی ئەو ئاوە لە کوێیە و لە کوێیەوە هاتووە. یەکێ لە دەسکاری ئەو پیاوە بەرزە مزگەوتی سووری سابڵاخە کە هێندەی مەوقووفەی بۆ داناوە نە دەرس بێژ، پێشنوێژ، قوتابی وە نە بانگبێژ ناتەواو نەبن.

بوداخ سوڵتانی ناوبراو بە واتەی زۆر مێژووناس لە تیرە و ڕەگەزی بابانی عێراقە، بەگزادەی فەیزوڵڵابەگی، کە هۆزێکی زۆر بە نامووس و ڕەشید و خانەدانن لە نەوەی بوداخ سوڵتانن. هۆزی فەیزوڵڵا بەگی چەن قارەمانی نەبەزی فداکاری دلاوەری وەک ئەحمەد خانکەس کوڕی خەلیل خان مەشهوور بە سالار و عەبدوڵڵا خان و محەمەد خان برای ئەحمەد خانی تیا هەڵ کەوتووە کە لە ناوچەی سەقزشوێنا پێی ئەوترا ئەحمەدخانی فاڕووقی، ئەم ئەحمەد خانە بە بێ سووچ و قەباحەت خۆی و ئەو دوو برا ڕەشیدە نیشتمانپەروەرەیان لە یەک تەناف. ئنشائەڵڵا ئەم هۆزە ڕەشیدە خزمەتگوزاری نیشتمانە لە سروەی بەر بەیانا هەموو ئیشە قارەمانییەکانیان ئەخرێتە پێش چاو بەرادەران.