کەڵووڕ

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 3 خولەک  552 بینین

کەڵووڕ هۆز و بەرەیەکی ئازا و لێهاتوون لە هەموو دەورەیەکدا پیاوی بەرزیان بووە یەکێ لەو پیاوانە داوود خانی کەڵووڕکەسە، یانی ئەو بەخشین و ئازایی و لێبووردنە کە داوود خان بوویەتی ئەگەر زانینی لەگەڵ وایە ئەیتوانی زۆر شتی گەورە بکات. داوود خان جەنگی زۆر کردووە لەگەڵ بێگانەکانا و لە هەموو جەنگێکدا سەرکەوتووە، وە هەموو جەنگێکی بوێژەکانی ناوچەی خۆی کردوویانە بە بەیت و هەڵبەست و گۆرانی. ئەڵێن کەلووڕ بە دوو بەش ناو ئەبرێت : کەلووڕی گەورە و کەلووڕی بچووک: کەلووری گەورە لە هەیوان ساری دائەنیشن، کەلووڕی بچووک بڵاون هەندێکیان کەوتوونە تەنیشت تیلەکوشوێن و سەقزشوێن، هەندێ سواڵکەر لە شارەزوورشوێن دائەنیشن و سواڵ ئەکەن پێیان ئەڵێن کەلووڕ. ئەم وشەیە زۆر غەڵەتە چونکو ئەو سواڵکەرانە لەبەری کوێخا دادێ خەڵکی دێی قنجەشوێنن کە پێنج فرسەخ دوورە لە ناوچەی هەیوان ساریەوە. کوێخا دادێ کە لە دانشتوانی نزیکی هەوان ساریە ویستی بەربەرەکانی بکات لەگەڵ کەلووڕدا لەشکەرێکی لە هۆز و بەرەی خۆی وە یارمەتیدەری پێکەوەنا لەگەڵ کەلووڕ بە جەنگ هاتن لەو جەنگەدا هۆزی کوێخا دادی شکان وە تاڵان و دەربەدەر کران و بە کوردستانا بڵاو بوونەوە و بۆ سواڵکردن، چەن ماڵێکیان کەوتە شارەزوور ناو خۆیان نا کەلووڕ بۆ ئەمە بە بەرزی هۆزی کەلووڕەوە بژین ئەگە نا ئەم سواڵکەرانە لووڕ نین و دەرکراوی دەستی کەلووڕن. بەگزادەی کەلووڕ بە ڕەگەز ئەچنەوە سەر فەرهادکەس، بە درۆ ئەڵێن فەرهاد بەردتاش بووە و عاشق شیرینکەس بووە چوونکە شیرین ژنی خەسرەوی پەرویزکەس بووە لە مەداین و فەرهاد لە هەیوان ساری چی بە سەر چییەوەو ئەم چیرۆکی شیرین و فەرهادە زۆر درۆیە، شیرین کچ ئەوانیز، خەلقی دێی هەرمنشوێنە لە قەزای شارباژێر بەرامبەر بە مەرکزی چوارتا. ئەوانیز باوکی شیرین کوێخای دێی ناوبراو بوو شیرین زۆر جوان و پێکەوتوو بوو. ڕۆژێ شیرین لە کانی پاڵ دێیەکە مەلەی ئەکرد خەسرەوی پەرویز کە یەکێکیە لە پادشایانی ساسانی و پایتەختیان لە کوردستانا بووە بۆ ڕاوە کەروێشک ئەگەڕێت و ڕێی ئەکەوێتە دێی هەرمن لە عەینی کاتا شیرین ئەکەوێتە پێش چاوی و مرخی لێی ئەجووڵێت مارەی ئەکات وە هۆزی پادشایانی ساسانی زۆر لە مێژووناسەکان بە کوردیان ئەژمێرن و ئەمە زۆر دەلێلێکی بە هێزە کە پایتەخت و جێگە دەستییان لە کوردستانا زۆرە چوون عەقڵ ڕیگە ئەدات کوڕی لە هەیوان ساری و کچی لە هەرمن بە بێ فڕۆکە و ئۆتۆموبیل چۆن ئەمانە گەیشتوون بە یەک.