سمکۆ

لە کتێبی:
دەشتی گەرمیان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  614 بینین

سمکۆ ناوی سمایل ئاغایە سەرۆکی هۆزی شوکاکە کە لە دێی چەهریەشوێن لە سنووری بەینی ئێرانشوێن و تورکیەشوێندا دائەنیشت ئەم سمایل ئاغایە پیاوێکی هێندە بەرز بوو کەوتە ئارەزووی سەربەخۆیی کوردستان و بە چەند جەنگ و کوشتار بە سەر فارسەکانا سەر کەوت. جێگەی دانشتنی خۆی خاکی شوکاک بوو، ورمێشوێن و مەراغەشوێن و حەیدەر ئابادشوێن و ئازەرشەهرشوێن و سانی قەڵاشوێن و زەنگانشوێن و سابڵاخشوێن و میاندوواوشوێن و سەردەشتشوێن و بۆکانشوێن و سەقزشوێن و تیکان تەپەی هەوشاری لە فارسەکان داگیر کرد ئەم دوازدە شارەی خستە ژێر دەستی خۆی ئەتوانم بڵێم ئازەربایجانی بە تەواوی هێنایە ژێر دەستی خۆیەوە، سوارە و سەربازی سمکۆ بە جۆرێکی ڕەسمی و ڕێک و پێک بوو، بەسەرهاتی سمایل ئاغا لێرەدا نانووسرێت بەڵام لە سروەی بەر بەیانا لە ڕۆژی لە دایکبوونی هەتا ڕۆژی مردنی بە درێژی نووسراوە ئینشاڵڵا لە چاپ کردنی کتێبی ناو براودا ئەکەوێتە پێش چاو.