مەتەڵی حەوت پیت زەنگیی کڵاوسەوز

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  409 بینین
مەتەڵی حەوت پیت زەنگیی کڵاوسەوز
ئاو ناخوا بەرپێی تا نەکەن بە حەوز
مل هەڵواسراوی بن لقی بەرزە
پاش ئیعدام پێنج، چوار، سێ و حەوتی فەرزە
یەک، دووی تۆز ئەکا، یەک، دوو، چوار لای ژوور
چوار و پێنج، سێ و یەک سەرۆکێکی دوور
ئەمیش هەر بەری ڕەنجی جووتیارە
کێ ئەیکا و کێی تر بۆی ئەخوا؟ دیارە!