حەوت پیتییە مەتەڵی خۆش

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  596 بینین
حەوت پیتییە مەتەڵی خۆش
چەرخ و فەلەک دێنێتە جۆش
لە یەک تا چوار ڕۆژی شادی
سک تێری و گەردن ئازادی
لە سێ تا حەوت بابەتی ژن
سێ و چوار نیوەی کۆمەڵی من
لە چوار تا شەش زادی خوایە
چوار، پێنج هەروەک شەش، حەوت وایە
سێ و پێنج و شەش هۆی هاوارە
سرنج بدەی مەتەڵ دیارە