مەتەڵم پیتی حەوتە و ئاسانە

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  312 بینین
مەتەڵم پیتی حەوتە و ئاسانە
گەشە و بۆن خۆشە و بە ڕەنگ زۆر جوانە
یەک و دوان و سێ سەرجەمی زۆری
پێنج و شەش و حەوت مەڵبەندی زۆری
یەک و چوار و دوو لەگەڵ سێیەمین
ئەدرێ، بە شانا چەرمێکە پەشمین
حەوت و شەش و سێ لەسەر کوڵمی ئاڵ
وەک داخی پەڕەی گوڵ دێتە خەیاڵ
بزانە چییە مەتەڵی بەهار
با ئافەرینت بکەن هەزار جار