مەتەڵەکەم شەش پیتییە
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
456 بینین
مەتەڵەکەم شەش پیتییە
ئاواتەخوازی برسییە
بەڵام زیخی وەک یەک و سێ
یەک، دوو، چوار، پێنجیش ئەیناسێ
وەک بەردی یەک، شەش، سێ ڕەقە
دان لە ترسی گازی لەقە
بەڵام ڕەق بێ یان ئاسان بێ
زوو بۆت هەڵدێ مەبەست نان بێ