مەتەڵی شەش پیت لە دەشتی بەپیت
لە کتێبی:
            دیوانی گۆران
        بەرهەمی:
                گۆران (1904-1962)
        
             1 خولەک
             1201 بینین
        
        
    مەتەڵی شەش پیت لە دەشتی بەپیت
گردە و منارەی ڕاوەستاوی قیت
پیتی یەک و دوو و سێیەم و شەشەم
ڕووی کردە نزمی ناو ئەبرێ بە تەم
چوارەم و پێنجەم سێی بچێتە سەر
تا نەکرێتەوە دەنگ نایەتە دەر
یەکەم و پێنجەم لەگەڵ شەش و سێ
گوڵە و لە دێم و لە بەراو ئەڕوێ
کە چوویتە شاری دێرینی مەتەڵ
لە گەنم پڕ کە گیرفان و باخەڵ