شوێنەزای پیری شیعری گۆرانی
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
730 بینین
شوێنەزای پیری شیعری گۆرانی
لە حەوت پیت پێک دێ وشەی دوولانی
لە یەک تاکوو سێ بارانی شەستە
یەک و پێنج و شەش ڕێی ڕوانین بەستە
مناڵ حەز ئەکا لە سێ، دوو، شەش، حەوت
کێ کردی شەش، دوو لەگەڵ یەک هەڵکەوت
بە بێ چوار، شەش، حەوت مەتەڵ هەڵبێنی
«ژین» پێی لێ ئەنێ هونەر ئەنوێنی