وێنەی مەتەڵم لە نۆ پیت پێکهات

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  665 بینین
وێنەی مەتەڵم لە نۆ پیت پێکهات
شیعری چۆتە ناو گۆرانیی وڵات
نەخوێندەوار بوو، بەڵام داستانی
خوێندەوارانیش نرخیان ئەزانی
لە یەک تاکوو سێ لە ڕواو دەردێ
لە یەک هەتا چوار سەری پێ ئەشکێ
لە شەش تاکوو هەشت پێنجیشی لەسەر
چل زمان ئەدا لە زوڵفی دولبەر
سیان و دوو لەگەڵ شەش و پێنج، یەک، حەوت
لەم شارەی ئێمەی بڕیوە سرەوت
مەتەڵ هەڵبێنی و بزانی کێیە
ناوت بە زیرەک دانێن بەجێیە