هۆی حەسانەوەی سەرە

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  414 بینین
هۆی حەسانەوەی سەرە
لەگەڵ سەر سوار و کەرە
بەڵام کەر هەر لە ژێرە
هێندە بێ خێر و بێرە
ئەو نەبێ کورد بییەوێ
هەم ژێر، هەم سەر ئەکەوێ
زیرەکیی خۆت بنوێنە
ئەم مەتەڵە هەڵبێنە