دوێنێ
لە عەرەبیی جەبران خەلیل جەبرانەوە
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
3 خولەک
1037 بینین
دڵێک تا دوێنێ هەمبوو، کوا؟ نەما
دنیای بێزاری لە دەست ڕزگار بوو،
عومرێک بوو لە ژین ڕەنجی چوو بە با
بەو ئاخ و ناڵەی کە بۆ نازدار بوو! دڵداری چییە؟ ئەستێرەی ئاسمان!
لەگەڵ شەبەقی ڕۆژا ون ئەبێ،
نەشئەی: وەهمێکە گیرۆدەی نەمان
جوانییەکەی چەشنی سێبەر لائەچێ،
پەیمانەکانی: درۆی خەوی جوان
گشت هیچن کاتێک هۆش بێدار ئەبێ چەند لەگەڵ تاسە شەوم بردە سەر؟
چاودێریی تاسەم ئەکرد تا نەنووم!
ناوجێگەم داخ بوو بە یادی دولبەر
ئەیوت: «هۆ نەنووی عاشقی مەحرووم!»
ئازار بە چپەی زوو زوو لە گوێ دەر
ئەیوت: «بۆ عاشق هەر وەهایە خووم» چوو ئەو ڕۆژانە، بەسەرچوو، مژدە!
ئەی چاو! ئەوا دێ وەنەوزی شیرین
ئەی گیان! وریایی لە دەست بەرمەدە
لە بیرت نەچێ تاڵاوی دێرین! هەرچەن ئەکەوتە شنەبای بەیان:
خۆشی خۆشیم بوو، سەمام ئەکرد من
هەرچەن دایئەدا لە هەورێک باران
وەک شەراب ئاویم لە جام ئەکرد من!
مانگ لە ئاسۆوە بیکێشایە سەر:
یارم لادا بوو، هەرام ئەکرد من! ئەمە گشت دوێنێ، دوێنێی تیژگوزەر
تەمێ بوو ڕۆیشت، لاچوو لەسەر چاو!
تەسکینی «مێژوو» بێ سەر و شوێن کەر
هەر وەک فوو خۆی دا لە بڵقی سەر ئاو! سا ئەی براکان! هەر کە «سوعاد» هات
پرسیی: «کوا کوڕێک دڵ بریندار بوو؟»
بڵێن: «ڕۆژانی دوورییەکەی باڵات
دایمراندەوە گڕێک لێی دیار بوو؛
پشکۆ کەوتوەتە ژێر خۆڵەمیش، مات
ساڕێژە زامێک کە هۆی هاوار بوو» ئەگەر تووڕە بوو، توخوا لێی مەگرن،
گریا: دڵسۆز بن، فرمێسکی بسڕن
هات و پێکەنی، باش دڵنیا بن!
کە هەر وەهایە عەشقی پیاو و ژن! ئەگەڕێتەوە ئاخۆ ئەوەی چوو؟
ئەو خۆشەویستەی کە نازدار بوو زوو؟
دێتەوە هۆش خۆی گیانی خەواڵوو
تا بمترسێنێ بە ڕۆی ڕابووردوو؟
یان بەستەی بەهار ئەگاتە ئەیلوول
کە کونە گوێچکەی بە گەڵا پڕ بوو؟ نەء، ئیتر زیندوو نابێتەوە دڵ،
ئەبێ بە چیلکە کە وشک بوو چڵ!
دەستی درەوکەر ژین نادا بە گوڵ
پاش ئەوەی بڕی لە بنجی ناو گڵ! گیانی ناو لەشم پیری لێی داوە،
بە حەسرەت نیگای بۆ دوا چەرخاوە،
لە سنگما مەیلێک جووڵەی گەرماوە
لەسەر دار عاستای سەبر وەستاوە،
هیوام تێک شکاو، باڵای کۆماوە
گەرچی خۆم لە چل هێشتا نەداوە! ئەمەیە حاڵم ئەگەر لێی پرسین:
«ئەی چی بە سەر هات؟» پێی بڵێن: «شێت بوو»
هات وتی: «خوایە، ڕزگار بێ، ئامین»
بڵێن: «ڕزگارە بە مەرگێکی زوو!»
دنیای بێزاری لە دەست ڕزگار بوو،
عومرێک بوو لە ژین ڕەنجی چوو بە با
بەو ئاخ و ناڵەی کە بۆ نازدار بوو!
لەگەڵ شەبەقی ڕۆژا ون ئەبێ،
نەشئەی: وەهمێکە گیرۆدەی نەمان
جوانییەکەی چەشنی سێبەر لائەچێ،
پەیمانەکانی: درۆی خەوی جوان
گشت هیچن کاتێک هۆش بێدار ئەبێ
چاودێریی تاسەم ئەکرد تا نەنووم!
ناوجێگەم داخ بوو بە یادی دولبەر
ئەیوت: «هۆ نەنووی عاشقی مەحرووم!»
ئازار بە چپەی زوو زوو لە گوێ دەر
ئەیوت: «بۆ عاشق هەر وەهایە خووم»
ئەی چاو! ئەوا دێ وەنەوزی شیرین
ئەی گیان! وریایی لە دەست بەرمەدە
لە بیرت نەچێ تاڵاوی دێرین!
خۆشی خۆشیم بوو، سەمام ئەکرد من
هەرچەن دایئەدا لە هەورێک باران
وەک شەراب ئاویم لە جام ئەکرد من!
مانگ لە ئاسۆوە بیکێشایە سەر:
یارم لادا بوو، هەرام ئەکرد من!
تەمێ بوو ڕۆیشت، لاچوو لەسەر چاو!
تەسکینی «مێژوو» بێ سەر و شوێن کەر
هەر وەک فوو خۆی دا لە بڵقی سەر ئاو!
پرسیی: «کوا کوڕێک دڵ بریندار بوو؟»
بڵێن: «ڕۆژانی دوورییەکەی باڵات
دایمراندەوە گڕێک لێی دیار بوو؛
پشکۆ کەوتوەتە ژێر خۆڵەمیش، مات
ساڕێژە زامێک کە هۆی هاوار بوو»
گریا: دڵسۆز بن، فرمێسکی بسڕن
هات و پێکەنی، باش دڵنیا بن!
کە هەر وەهایە عەشقی پیاو و ژن!
ئەو خۆشەویستەی کە نازدار بوو زوو؟
دێتەوە هۆش خۆی گیانی خەواڵوو
تا بمترسێنێ بە ڕۆی ڕابووردوو؟
یان بەستەی بەهار ئەگاتە ئەیلوول
کە کونە گوێچکەی بە گەڵا پڕ بوو؟
ئەبێ بە چیلکە کە وشک بوو چڵ!
دەستی درەوکەر ژین نادا بە گوڵ
پاش ئەوەی بڕی لە بنجی ناو گڵ!
بە حەسرەت نیگای بۆ دوا چەرخاوە،
لە سنگما مەیلێک جووڵەی گەرماوە
لەسەر دار عاستای سەبر وەستاوە،
هیوام تێک شکاو، باڵای کۆماوە
گەرچی خۆم لە چل هێشتا نەداوە!
«ئەی چی بە سەر هات؟» پێی بڵێن: «شێت بوو»
هات وتی: «خوایە، ڕزگار بێ، ئامین»
بڵێن: «ڕزگارە بە مەرگێکی زوو!»