گەڕانەوە لە زیندان
لە عەرەبییەوە
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
965 بینین
دەرچووم، دەرچووم، بەندم پسان
لەگەڵ هاوڕێ و برادەران
هاتینەوە دەر لە زیندان
دڵ پڕ لە کینەی زۆرداران
وەک دەمی بورکان خرۆشاین
لە تاریکیدا درەوشاین
گرتمانە دەس «مەشخەڵ» بۆ ڕێ
لەو نرکەی تۆپانەی کە دێ
لە بەند، لە زنجیر، ناترسین،
«لە گیان بووردوو»ی ڕێگای ئاشتین!
بە دوشمنی ئاشتیی گەلان
چەشین وەکوو پڵنگی لان!
ئەیخنکێنین، خوێنی ئەمژین
دائەڕێژین بناغەی ژین!
ئەقیڕێنین: بژی خەبات!
ڕۆییشت دیلی، ئازادی هات!
ئەی گەلانی ئازا و بە زات،
هەنگاو بنێن بەرەو ئاوات