بەرخەکەم
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
1974 بینین
ئەی بەرخۆلەکە!
نەرم و نۆڵەکە!
سپی و خرپنی
وەک کولووی لۆکە!
***
دەستەمۆ و چەشی
فێرە باوەشی
دەنگی باڕە خۆش
جوان و چاوڕەشی!
***
بۆ هەرکوێیەک چووم
تۆیش وەرە لە دووم
ئەتلەوەڕێنم
هەر وەکوو بێچووم
***
وەرە خلەخل!
بچۆ نەرم و شل!
بباڕێنە: باع...
بەرخی چاو بە کل!