مارشی ئاشتیخواز
لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
2 خولەک
923 بینین
ئاشتیخوازین، پشتیوانمان گەلانە،
کۆتری سپیی ئاڵامان ناونیشانە:
ڕێگامان ڕێی برایەتیی ئینسانە،
ناکۆکی و شەڕ نەهێشتن ئامانجمانە! باوەڕمان وایە:
ناکۆکی شەڕی لە دوایە،
شەڕ هۆی وێرانیی دنیایە
هەر دۆستیی گەلان،
ئەپارێزێ ئاشتیی جیهان،
فەڕ ئەخاتە ژینی ئینسان! خوێن ڕشتنی یەکتری لاوان بەسە!
بە کەلاوە کردنی شاران بەسە!
بێشکەی مناڵ ئاگرتێ بەردان بەسە!
ئەتۆم کڕین بە دراوی نان بەسە!
ئەی شەڕفرۆشان!
قاسە پڕ و کەللەبۆشان!
بەس بێ، بەس: بۆ شەڕ تێکۆشان!
شەڕ هەڵبگیرسێ،
ئەوەی لە مەرگ زۆر ئەترسێ
- خاوەن ملیار - ناخەلەسێ! پاسی ئاشتی ئامانجی خەباتمانە
ئاشتی ڕێگای ڕزگاریی وڵاتمانە
کاتی ئاشتی، کاتی خۆشی و هاتمانە
هۆی تێربوون و پۆشتەبوونی لاتمانە!
ڕێی کامەرانی،
ڕێی پێشکەوتنی ئاوەدانی،
ئاشتیی گشتییە و جیهانی.
سا ئەی ئاشتیخواز!
بە دڵسۆزی و بەرزیی نیاز،
گوێی زەوی کەڕ کە بە ئاواز! ئاشتیخوازین، پشتیوانمان گەلانە،
کۆتری سپیی ئاڵامان ناونیشانە:
ڕێگامان ڕێی برایەتیی ئینسانە،
ناکۆکی و شەڕنەهێشتن ئامانجمانە! باوەڕمان وایە:
ناکۆکی شەڕی لە دوایە،
شەڕ هۆی وێرانیی دنیایە
هەر دۆستیی گەلان،
ئەپارێزێ ئاشتیی جیهان،
فەڕ ئەخاتە ژینی ئینسان!
کۆتری سپیی ئاڵامان ناونیشانە:
ڕێگامان ڕێی برایەتیی ئینسانە،
ناکۆکی و شەڕ نەهێشتن ئامانجمانە!
ناکۆکی شەڕی لە دوایە،
شەڕ هۆی وێرانیی دنیایە
هەر دۆستیی گەلان،
ئەپارێزێ ئاشتیی جیهان،
فەڕ ئەخاتە ژینی ئینسان!
بە کەلاوە کردنی شاران بەسە!
بێشکەی مناڵ ئاگرتێ بەردان بەسە!
ئەتۆم کڕین بە دراوی نان بەسە!
ئەی شەڕفرۆشان!
قاسە پڕ و کەللەبۆشان!
بەس بێ، بەس: بۆ شەڕ تێکۆشان!
شەڕ هەڵبگیرسێ،
ئەوەی لە مەرگ زۆر ئەترسێ
- خاوەن ملیار - ناخەلەسێ!
ئاشتی ڕێگای ڕزگاریی وڵاتمانە
کاتی ئاشتی، کاتی خۆشی و هاتمانە
هۆی تێربوون و پۆشتەبوونی لاتمانە!
ڕێی کامەرانی،
ڕێی پێشکەوتنی ئاوەدانی،
ئاشتیی گشتییە و جیهانی.
سا ئەی ئاشتیخواز!
بە دڵسۆزی و بەرزیی نیاز،
گوێی زەوی کەڕ کە بە ئاواز!
کۆتری سپیی ئاڵامان ناونیشانە:
ڕێگامان ڕێی برایەتیی ئینسانە،
ناکۆکی و شەڕنەهێشتن ئامانجمانە!
ناکۆکی شەڕی لە دوایە،
شەڕ هۆی وێرانیی دنیایە
هەر دۆستیی گەلان،
ئەپارێزێ ئاشتیی جیهان،
فەڕ ئەخاتە ژینی ئینسان!