جەژنە پیرۆزەی ئاشتیخوازان

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  830 بینین
ئاشتیخواز! ئاشتیخواز! ئاشتیخوازی کورد!
بە ئاشتی سەر ئەگرێ گشت نیازی کورد!
ئەی برا، جەژنەکەت پڕ نان و گوڵ بێ!
نان بۆ تێریی سک، گوڵ نەشەی دڵ بێ!
ئەی برا و خوشکەکان! ئەی ورد و درشت!
ئاشتییە ئازاد و بەختیار کا گشت!