ماکارتی

لە کتێبی:
دیوانی گۆران
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
 1 خولەک  1107 بینین
سەناتۆر ماکارتی، کۆنەپەرستی گەیاندیە ڕادەی کتێب سووتاندن. جارێکیان لە شاڵاوێکیا کە بردی ژمارەی چەند سەدێک کتێبی وەک پیری مشکان داپاچی...
پیرە مشکی دێرینەیە ماکارتی،
عەقڵی شڕ، پینە پینەیە ماکارتی،
چەوری لێسی مەکینەیە ماکارتی،
دەرگای کونی گەنجینەیە ماکارتی،
لە بیری نوێ بە کینەیە ماکارتی،
کتێب لای ئەو پەڵپینەیە ماکارتی،
ئینسانی مشک: ماکارتی!
مشکی بێ کلک: ماکارتی!
مشکی دوو قاچ: ماکارتی!
کتێب داپاچ: ماکارتی!
مشکی چەپەڵ: ماکارتی!
میکرۆب لەگەڵ: ماکارتی!
ماکارتی... هۆ ماکارتی!
هۆی شەرمی ئەمریکاتی!