پێنج خشتەکی لەسەر شیعری مەلا ئەحمەد کوڕی مەرحومی قازی پێنجوێن کە ناوی زەوقییە
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
2 خولەک
721 بینین
سەیری ئەم خولیایە کەن شاعر کە کەوتە زەمزەمە
ژینی چەشنی پینی گورگە گاهێ تێر گا ژەم ژەمە
خۆی لە شا زیاتر ئەزانێ گەرچی دایم پڕ خەمە
تەوسییەی هەر هۆنەرێ بۆ هۆزی ئێستە هەر دەمە
خۆی لەگەڵ هونراوییەک بێ یا نییە زۆر زۆر کەمە
تاوێ سەیری حاڵەتی کە پیاوی خاوەن نەعمەتە
ڕۆژێ بڕوانە لە حاڵی ئیش و کاری زللەتە
کردەوەی پیشان ئەدا ڕەفتاری یەک یەک زەحمەتە
کاتێ دێتە سەر قەڵەم ڤوڵتیرکەس لەلای بێ قیمەتە
کردەوەیشی بۆ براکانی بە چەشنی ئەرقەمە
کاکی شاعر تۆ سەری خۆت لێم مەیێرە سەر مەساف
شێعرەکانت زۆر جوانە و کردەوەت پووچ و خەلاف
شۆڕە سوارێکی لە دەشتی هووشە و لاف و گەزاف
یا مەڵێ یا وابە یاخۆ جاربەجارێ ئێعتراف
فەرموو ئەمنیش موستەحەققم بۆ هجوومی ئەم زەمە
گاهێ شاعێر چەشنی بۆقلە خۆی تەواوی کەیف ئەکا
کەوتە ناو بەحری خەیاڵ چەندە شاتە و زیف ئەکا
گاهێ بۆ ئەدنا بەراتی چەند گەدا تەعریف ئەکا
وەک حەکیم ئەنواعی دەرمان و دەوا تەوسیف ئەکا
بۆ نەجاتی خەڵق و خوێشی وەرهەمی بێ مەرهەمە
خۆی لە کۆڵانا ئەژی نەفسی ئەخاتە ئاسمان
گوێ لە شێعری ناگرن هەر خۆبەخۆ دێتە بەیان
خۆی بە چاکتر دائەنێ و پەستتر لە گشت ئەهلی زەمان
کردەوەی خۆی بێتە پێش چاوی تەواو لێی دێتە زوان
وەی چ غەدارە، چ خوێن مژاوەی پەنا بە خوا لەمە!
وەسیەتێکت بۆ ئەکەم شیرینتری شەهد و شەکەر
سەد دەخیل ئەم وەسیەتەم بگرە لە گوێ ئەی پڕ هونەر
جارێ واز بێنە لە تانە و عەیبی هۆزی قۆڕ بە سەر
کاکە تۆ نەفست لە گێژی خودپەسەندی بێنە دەر
جا بە دەس بگرە دەسی بێژە بە دەم لادە لەمە
خۆت لە دیوانی خودادا بۆچ ئەکەی وا ڕەنجەڕۆ
عەیبی هۆزت بۆ ئەخەیتە بەردەمی دڵ پڕ لە سۆ
من ئەزانم چی لە کونجی دڵتە دایە بێ درۆ
گەر ئەتۆ ڕاستت ئەوێ بەخوا ئەوەی فەرمووتە خۆ
بۆ بژی یا ئافەرین و خۆ نیشاندانە ئەمە
باسی جوودی حاتەمم لاکەن تەواو ئینکار ئەکەم
یانێ بڕوانە کە نوتق و فەلسەفە ئیزهار ئەکەم
قانعاناسناوی ئەدەبی بەم حاڵەتە دەورانی خۆم ئەمرار ئەکەم
گەر بڵێن زەوقیکەس ئەتۆش هەر وای بەڵێ ئیقرار ئەکەم
چۆن بە خۆم بوختان ئەکەم ئەمڕۆکە موددەی عالەمە