پەرۆشی دڵ
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
848 بینین
منی بولبول ئەگەر گوێی دڵ لە ناڵەم تاوێ خاڵی بێ
خودا بەختم لە ئەو بەدتر گیرۆدەی ترش و تاڵی بێ
لە وەسفی ئەگریجەی خاوت ئەگەر شێعرێ بە دڵما بێ
لە تەئسیری ڕەشی زوڵفت ئەبێ دڵ هەر زوخاڵی بێ
نەبوو جارێ لەلاما دابنیشی دەس لە مل یەک کەین
مەگەر داخت لەگەڵ جەرگم ڕەفێقی مڵک و ماڵی بێ
من و تۆ سێبەر و خۆرین کە تۆ هاتی ئەبێ بمرم
ئەزانی قاعدەی عشقە کەسێ لەم بابە حاڵی بێ
هەموو زەخمی بەدەن کووچەی دەر و دیو چۆن نەبێ یاران؟
کەسێ پێکراوی پەیکانی کەمانی پووری زاڵی بێ
دیواری مەحبەسم شەرق و جنووب و غەرب و شیمالە
بەچیإبراعەرەبی ئەبێ موجرم خەتاباری مناڵی بێ؟
ئەوەندە نەقشی لێوی تۆ لە جەرگ و دڵمەدا جێی گرت
ئەبێ خاکی مەزاریشم لەباتی سوور ئاڵی بێ
بە چاوگێڕان و دووزوانی لە قانعناسناوی ئەدەبی قەت نەدەی تەعنە
بەیانی خەم بە چاو و دەم ئەبێ هەر کوێر و لاڵی بێ