کە تۆ هاتی لە نەومیدی نەما باس
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
9097 بینین
کە تۆ هاتی لە نەومیدی نەما باس
لە هیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس
لە سایەی زوڵفی تۆوە شەو درێژە
لە سوبح و نووری خورشیدی نەما باس
فەلەک تۆی دا کە ئەمشەو ڕۆژمان بووی
لە ڕەجمی نەجمی ناهیدی نەما باس
حەوادیس جام و، دەوران بوو بە ساقی
لە بەزمی جامی جەمشیدی نەما باس
شوکر جەمعییەتێکی بێ نیزاعە
لە شەڕڕی موددەعی و کەیدی نەما باس
ڕەقیب و موددەعی هەردوو لە خەودان
هەتا چەن ساعەتێکی دی نەما باس
سەماعە، گەردشی عیشقە، حەقیقەت
لە سۆفی و ڕەقسی تەقلیدی نەما باس
لە سایەی قەددی مەوزوون و دوو زوڵفی
لە نالیناسناوی ئەدەبی و شیعر و تەسویدی نەما باس