هاوار بۆ پێغەمبەر
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1097 بینین
یا ڕەسووڵ ئەڵڵا غەریقی گێژی عسیانم مەدەد
بۆ فجوور و فسق بێشک مەعدەن و کانم مەدەد
بێ بەهانامۆ دەخیلە ڕۆژەکەی «هَلْ مِن مَّزِيدعەرەبی»
چوونکە سووختی دۆزەخە سەر تا بەدامانم مەدەد
چۆن نەگریەم بۆ خەجاڵەت باری و شەرمەندەگیم
گوڵ لە مشتی نەفسی شوم و مەکری شەیتانم مەدەد
گەر شەفاعەت چاری دەردی من نەکا مەعلوومە لام
مل بە تەوق و دەست بەستەی قەهری ڕەحمانم مەدەد
خۆ خوا فەرموویەتی «لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِعەرەبی»
مژدە بۆ ئەهلی شەقایە و من ڕەئیسیانم مەدەد
ئینتیزاری هەوری لوتفی ڕەحمەتم بۆ قەترەیێ
با سەگیش بم موستەحەققی لوقمەیی نانم مەدەد
چاوی ئۆمێدم ببێ تۆزێ لەبۆ ڕۆژی جەزا
ڕۆی هیواکەم وایە عبدی شاهی مەردانم مەدەد
ئاهـ و ناڵەت بۆ ڕیایە قانعاناسناوی ئەدەبی سوودی نییە
قوڕ بپێوم هەر لە ئەژنۆ تا بە سەر شانم مەدەد