دەستەگوڵێک لە باخی گەڵباخی
لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
954 بینین
ئەی میللەتی گەڵباخی زەدەی دەستی نەدامەت
ئەی مەنشەئی ئێحسان و کەرەم بەحری سەخاوەت
کوا ڕەونەقی دێرینە لەسەر بەزمی عەباست؟
کوا شۆڕشی مەیدانی عەلی شێری شەجاعەت؟
کوانێ قۆڵی و کوا ئەسەد و کوانێ موحەممەد
هەر سێ خەلەفی یاری خوای کانی کەرامەت
تا دوێ بوو یەقین مەسکەنی تۆ خاکی زەهاو بوو
بۆ ئێستە وەها ماتی لەژێر باری سیاسەت؟
کوا کەشمەکەشی دەشتی کرن خۆتتەیی شێخان
ئەفسووسە لەبۆ ئێوە هەتا ڕۆژی قیامەت
ئەو وەختە نەبوو توخمی نەفاق و شەڕ و شۆڕش
بۆیە کە هەموو دوژمنی خۆت هاتە ئیتاعەت
بۆ سەرکزی ئەم هۆزە دلێرە وەکوو قانعناسناوی ئەدەبی
ڕوو زەرد و سەرەفکەندە لەژێر باری قەباحەت