کرووزانەوە بۆ هەژار

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  587 بینین
هەژار ڕەببی نەجاتت بێ لە ئەم حاڵەی پەرێشانت
غەنی تۆش بێرە سەر باری سەخا دەستم بە دامانت
خوا ئەو چاوە هەر ڕوون کا تەماشای حاڵی بێ دەس کا
ڕەزیل ڕەببی بە تیری چاوی خۆت بێ نووکی موژگانت
براکەم باو و باپیرت هەموو مردن ئەتۆش ئەمریت
کە تۆش مردی بە تۆ چی زێڕ و دوڕ و مەرجانت
تەماشای حاڵەتی خۆت کە ئەبێ حاڵت چە ناخۆش بێ؟
لەکاتی غەرغەرە سینەت کە ڕۆحت دێتە لێوانت
دەسا یادێ لە حاتەم کە چە ناوێکی لە شوێن جێما؟
کە تۆ دنیا وەها بگری مەگەر مەرگ بێتە میوانت!
مەنازە قەت بە فرعەونی ئەمە میسرێکی زۆر کۆنە
کە ئەمڕۆ هاتە ژێر حوکمت ئەبینی داد و دیوانت
کە تۆ قانعناسناوی ئەدەبی بەدەم هیچت نەهێشتۆ خۆت بە چاک دانا
ئەگەر ئەربابی دنیا بی چلۆنی تۆ و ئیمانت؟