دڵی نەپشکووتوو

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  604 بینین
بڕوانە چە بێ ڕەحمە لەگەڵ عاشقی مەبهووت
تینوو مەبە یەک قەترە لە لێوی وەکوو هارووت
سروەی سەحەری هات و هەموو خونچە بە گوڵ بوون
خونچەی دڵی من یا دەمی تۆ بۆچی نەپشکووت؟
ئێعجازی مەسیحایە لەبی لەعلی درەخشان
سحر و هونەری بابلە دوو چاوی بەجادووت
چوونی منی بێچارە لەبۆ مەعبەد و مزگەوت
بۆ دیدەنی مێحرابە کە تەشبیهە بە ئەبرۆت
بۆ قیمەتی تۆ تاجی کەی و تەختی سولەیمان
کێشانە بکەن سووکە لەناو تایی تەرازووت
قانعناسناوی ئەدەبی کە وەها قانعە بەم بەختە ڕەشەی خۆی
چۆن نیسبەتی هەس بەختی ڕەش و نوختەیی هیندووت