شانازی بە «صلاح الدین»ەوە

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1093 بینین
تۆ نەمردووی ئەی «صلاح الدینکەس»ی ئەیووبی لەقەب
هەر بژی ئەی فەخری کورد و حاکمی موڵکی عەرەب
تاکوو تۆ بووی لاوەکانی کوردستانم دەر ئەچوون
بۆ زەکاتی مڵکی شام و خەرجی بازاڕی حەڵەبشوێن
زیندوو بووبووینۆ بەجارێ شارسانی و دێ نشین
ڕەعیەت و شوان و سەپانم کەوتبوونە سەر تەرەب
ئێستە بێ تۆین بۆیە وا بێ ڕەونەق و جلوە و جەلاین
بووین بە گاڵتە جاڕی خەلق و کەوتووینە بەر عەتەب
وەرنەوە ئەی نیشتمانی با هەموو عەهدێ بکەین
بۆ فەنای دوژمن بە جارێ بێینە مەیدانی غەزەب
من ئەزانم هەر سەعاتێ دەس بدەینە موددەعی
ئێمە هەر وەک ئاگرین و ئەو وەکوو کۆگای حەتەب
قانعاناسناوی ئەدەبی بۆ کوشتنی نیشتمان فرۆش ئامادە بە
خواهـ شێخی بایەزید و خواهـ نەفسی بولەهەب