سوپاسی خوا

لە کتێبی:
باخچەی کوردستان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  965 بینین
ئەی خالقی سەماوات سوڵتانی ڕەبی ئەرباب
بێ ئیحتیاجی وەسفی تۆ موستغنی لە ئەلقاب
گەر مەیلت بێ بەعاسی، فردەوسی پێ ئەبەخشی
یاخوا ئیرادە فەرمووی دۆزەخ ئەدەی بە ئەسباب
بێ قیمەت و بەهایە ئەلتاف و نعمەتانت
لە قەبزی دەستی تۆیە ئەرواحی جەمعی ئەحزاب
سوڵتانی بەڕ و بەحری بێ کەشتی و تەیارە
دێنیتە دەر لە بەردی خاراوە ئاوی میزاب
تاقی ئەکەیتەوە دڵ ئەیوبی بوردەبارت
ڕوخسەت ئەدەی کە شەیتان بۆی چێتە کونجی میحراب
بۆ کیمیای وەسڵت لە کونجی مێحنەت ئاباد
سەد وەک نەسیر و لوقمان بێ نەشئە بوون لە سیماب
قانعناسناوی ئەدەبی بە زوانی کوردی وەسفی خوای ئەنووسی
تا کەس نەڵێی بەکوردی نەکراوە وەسفی وەهاب