مەریوانم
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
2 خولەک
1342 بینین
مەریوانشوێنە مەکانی مەهروخانە
مەریوانە وەکوو باخی جینانە
مەریوانە بەهەشتی ڕووی زەمینە
مەریوانە کە نایابی جیهانە
برا سەر چەشمەکەی وەک سەلسەبیلە
بە عەینی خاکەکەی فەردی زەمانە
لەناو ئەو دەشتەدا گۆلی زرێبارشوێن
نموونەی چاوی لیلی عاشقانە
هەوایێ موعتەدیل، کوێستانی پڕ گوڵ
بەمل باقی وڵاتا، ئاسمانە
بەهەشتە ئاو و خاک و باو و ئەرزی
کچانی حور و کوڕ غیلمانیانە
ئەمە زۆر فەخرە بۆ خاکی مەریوان
موئەڕیخان ئەڵێن جێی ئاردەڵانشوێنە
ئەمیر حەمزەکەس و هەڵۆ خانکەس و قوباد بەگکەس
یەکا یەک جێگە دەسیان تیا نیشانە
جەنابی ناریکەس فەرمووی خاکی ئێمە
قەدیم تا ئیسە جێگەی شاعیرانە
خەیاڵی و شێخ سەعید و خاتوو خورشید
مەلا ئابی کە شیعری چەن جوانە
فەریقکەس و ناریکەس هەر دوو بەحری عیلمن
لە گشت لایەک هونەرهایان عەیانە
بە فارسی و عارەبی و کوردی و تورکی
بە چوار زمانە ئەدەبیاتیان عەیانە
لە قەڕنی پیشوا کاری مەریوان
موحەققەق خارجی شەرح و بەیانە
زمان کوا قووەتی شەرحی ئەدا کا
قەڵەم کەی قابلی ئەو داستانە
بە هیچ قانعناسناوی ئەدەبی هەموو وەسف و سەناکەت
کە ئێستە مەنزڵی بێگانەکانە