کچ
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1615 بینین
کوڕ بەبێ شک هەوری تاڵە هەر وەکوو پەروینە کچ
کوڕ وەکوو خاشاک و خارە سوسەن و نەسرینە کچ
بۆ نەخۆشی دەردی عوششاق دوکتوری شافی کچە
کوڕ وەکوو هەنگی دڕندە شانەیی هەنگوێنە کچ
خوێن ڕژانن مەیل ئەکەی فەرموو وەرە سەر سەیری کوڕ
دڵ بە ڕەحم و لاشە نەرم ونازک و ڕەنگینە کچ
کچ کە کەوتە ڕاوە کوڕ ئاسانە کوڕ گرتن لەلای
بازی تەڕلان و تەوار و واشە و شاهینە کچ
کوڕ کە زۆر چاک هەڵکەوێ فەرهادکەسە یا مەجنوونکەسی شێت
کچ لە پەردەی عیسمەتا لەیلاکەسیە یا شیرینە کچ
گەر حەوا نەبوایە ئێستەش ئادەمی بوو بێ وەجاخ
بۆ زیادی ئادەمیزاد مایەیی تەئمینە کچ
هەر کەسێ مەیل و خەیاڵی حیفزی ئیسلامی بکا
بۆ بەخێوی باخی ئیمان هەر وەکوو پەرژینە کچ
کچ کە وەختێ کوڕ ئەبینێ قانعیناسناوی ئەدەبی پەیدا ئەکا
جا کەوا بوو کوڕ بە هیچ و قابلی تەحسینە کچ