مووی سپی کردم بە شوشتن ئاوی عەینی شۆرە شەت
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
5912 بینین
مووی سپی کردم بە شوشتن ئاوی عەینی شۆرە شەت
شۆرە شەت یەعنی کە تێدا خود بە خود قەل بوو بە بەت
هەڵگڕا، وەک مۆمی کافووری بە شەودا، موو بە مووم
دا سیاهی ڕوو بخوێنم نوقتە نوقتە، خەت بە خەت
من دەڵێم شەو بوو بە ڕۆژ، نەفسم دەڵێ ڕۆژ بوو بە شەو
ئەو موسیبە، چونکە چاوی پێ سپی بوو، من غەڵەت
ڕەوغەنی دیدەم ڕژایە سەر کیتابی خەتتی خۆم
چاو لە ئێشی ئەو سپی، نووریش بەسەر ئەودا سەقەت
سەرد و گەرمی ئاهەکەم سەوزەی گیای کردم بە پووش
پاییزی، ڕوو بوو بە بوردی سوور و زەردی موختەلەت
وەجهەکەم ئیسمی بەیاز، ئەمما وەرەق زەرد و سیاهـ
با موخەتتەت بێ بە کافووری کەشیدەی خۆش نەمەت
چونکە لەوحی ڕووسییەهـ ڕووزەردی بێتەزیینییە
خوێنی چاوم جەدوەلی بێ، قەترەکانیشی نوقەت
نەقشی دوو موویی بە دوو ڕوویی دەبێتە عەیبی شەیب
ئاینەی ڕوو پاکییە، ڕووناکییە نوور و شەمەت
یا گەدایێکە غەنی، یا پادشاهێکە فەقیر
لەم دووە خاڵی نییە نالیناسناوی ئەدەبی لە ڕووی حەددی وەسەت