کاکی جووتیار

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  242 بینین
کاکی جووتیار، ئەی داس بەدەس، ئەی تێکۆشەر
ئەی چەوساوەی دەستی ئاغای شوومی بێفەڕ
ئەی کڵۆڵی کۆیلەی هەژاری ژین چەمەر
هەستە ئەمڕۆ ئەوا نۆرەی ژینی نوێتە
دەریبڕە ئەو زووخاوەی کەوا پێتە