بانگی ڕاستی

سروود
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  455 بینین
کوردستان ...
کوردستان ...
ئەم بانگە لە گوێما ئەزرنگێتەوە
دەردی نەتەوەکەم بیر یەنێتەوە
تۆزێ خافڵ بم دڵ پێم ئەڵێتەوە
«کوردستانی بەشکراو
نیشتمانتە هەی داماو
بۆی تێکۆشە هەمیشە
لەبیرت نەچێتەوە کوردستان»
ئەی دایکی دێرینی کوردی قارەمان
شوێنی شۆڕشەکانی دەرسیمشوێن و بەرزان
مەڵبەندی شێرانی ئازادیخوازان
«ئێمەی ڕۆڵەت تا دوایی
بەخت ئەبین بە تێکڕایی
تاکوو یەک ئەگرینەوە
ساڕێژ بێ زامەکانمان کوردستان»
ڕەوڕەوەی ژیانی گەلانی جیهان
بۆ پێشەوە ئەڕوات ئەڕوا بێوچان
هەروەها کاروانی کوردیش بە تەکان
«بەرەو پێشەوە ئەڕوات
تا بە کاروانان ئەگات
ئیسپاتی کا کە کوردیش
میللەتێکە قارەمان کوردستان