کوردینە بۆچی

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  247 بینین
کوردینە بۆچی پەرژوبڵاون؟
لەناو خۆتانا لە یەک بڕاون؟
یەک گرن هەموو ئەوا درەنگە
نووستووییی نەما وا کاتی جەنگە
بەرەو دوژمنتان بە هەڵمەت ڕاکەن
لە جیاتی دەرزی سووژنیان پیا کەن
تاکوو بزانن کار بە زۆر نابێ
دوا ڕۆژی زۆردار، ئەبێ ڕسوا بێ