وەکوو من بە

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  275 بینین
جوانی خوێنشیرینی دەم بە پێکەنین
تاقە ئاواتەکەم، خونچەی هیوای باخی ژین
پرچی جوانی خورماییت و چاوە کاڵەکەت
ڕەنگ بەفر و خوێن، شێوە شیرین، لێوە ئاڵەکەت
دیلیان کردووم، پەکیان خستووم، هێز لێبڕاو خۆم
هەتا ئەمرم هەر چاوەڕێی ڕەحم و لوتفی تۆم
تۆش کە بوویتە ئەو پەیکەرەی گشت هێز و هەستم
بڵێ شیرین هەتا مردن تۆ ئەپەرستم
هەقی وایە تۆش وەکوو من ڕوو لە وەفا بیت
ئەگەر تووشی هەزارەها دەرد و جەفا بیت