ژیانی هەژار
لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
1 خولەک
624 بینین
یەزدان هیچ کەسێ نەخەیتە ئاتاچ
هەر کە هەژار بوو نایمێنی ڕەواج
لەلای هەموو کەس ڕەزای گرانە
هەموو سوێند ئەخۆن بە خوا و بە میعراج
کە ئەو مرۆڤە پیاوێکی پیسە
چونکە نییەتی پارە و تەخت و تاج
هیچ قووتی نییە بۆ ماڵ و مناڵ
لەجێی قەزاتمە، هەر نانی سەر ساج
ڕۆژ تا ئێوارە کرێکاریە
ڕاوەشاندنی خاکەناز و پاچ
کەچی ئێوارە ڕوو ئەکاتە ماڵ
پارە بەش ناکا و مناڵ هاروهاج
خواردنیان نییە و جلیان دڕاوە
هەر چییەکیان هەیە ئەیخاتە هەڕاج
لەو جۆرە زۆرە لە ناو کۆمەڵا
خوا لە ژیانیان ئەسێنێ وەک باج