دنیای بێوەفا

لە کتێبی:
دیوانی عوسمان عوزێری
بەرهەمی:
عوسمان عوزێری (1936-1966)
 1 خولەک  381 بینین
وەرن سەیر کەن دنیای بێوەفا
وەکوو سینەما خۆی پیشان ئەدا
لە مناڵییەوە بۆ کاتی لاوی
لە گنجێتییەوە بۆ پیری و خاوی
لە پیریشەوە بۆ ناو خاک و خۆڵ
بۆ ناو گۆڕی تەنگ ژوور و یانەی چۆڵ
کەواتە دنیا وەک پێچکە وایە
هەر جار لایەکی وا لە حەوایە