نوبزەیەکی ئەدەبی
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
2 خولەک
379 بینین
ئەو کەسەی فیعلەن بە بەرزی نەفسی خۆی ئیزهار ئەکا
حورمەت و شوهرەت بۆخۆی هەمراز و دۆست و یار ئەکا
هەرکەسێ ویجدانی پاک و عیززەتی نەفسی هەبێ
بۆ ژیانی مەحوی شێوەیی زیلل و ئیدبار ئەکا
کەسبی جوانی شوهرەتت بۆ ناکرێ تا سیرەتت
دائیما بۆ لەهوی بێهوودەی زەمان هاوار ئەکا
ئیستیفادەت بوو کە بۆ ئەبنایی جینس و میللەتت
ئەسپی بەختت حورییەتکارانە بۆخۆی غار ئەکا
گەرچی سوڵتانی زەمین بی بۆ بەشەر چاکەت نەبێ
هەرکەسە بۆ خزمەتت هەردەم دەمی ئیحراز ئەکا
چاو لەکەس مەبڕە و بەبێ ئیشی سەرفی مەکە زەمان
چونکە زیللەت وەختی بێکاریت بە تۆ خۆی بار ئەکا
ئەو کەسەی نەفعی نەبێ هەوڵی خەسارەی خەیر ئەدا
ئاخۆ فەرقی خۆی چلۆن توخوا لە گورگی هار ئەکا
هەمدەمی شەخسێ مەبە عالەم کە خۆی لێ لابدا
دۆستی زاتێ بە لە ڕێگەی چاکە دایم کارئەکا
قەت لە ئیشی چاکەدا مەئیووس مەبە بۆ عاقیبەت
چونکە ئەقدامت نەتیجەت دائیما بۆ دیارئەکا
قەت مەڵێ بەدبەختم و تاڵع لەگەڵما دوشمنە
هەوڵ و عەزمت، مەقسەدت وەک مانگی نەو ئیزهار ئەکا
تەفرە خۆری قەولی هەر شەخسێ بەبێ تەجروبە
تا بە بورهانی حەقیقەت فیکری خۆی ئیقرار ئەکا
بۆ قسەی شیرینی هەرکەس دائیما غەرا مەبە
چونکە زۆر شیرین لەتیندا لە زەهری مار ئەکا
خودپەسەندی مەگرە بەر و بۆ ئموورێکی ژیان
.......دەقی نائاشکرا بەشەر یەکسەر لەخۆی بێزار ئەکا
وەقتی حیدەت بە گوفتاری هەزەل مائیل مەبە
گەرچی ........دەقی نائاشکرا بە ئیجرا کردنی ئیسرار ئەکا
بۆ غەریمەت کردنی حەق چ کەس فیکرت نەبێ
پیاوی خائین خەڵقی سەیری بەسوک و خوار ئەکا
حاسڵی هەر چاکە چاکە قەت تەریکی لێ مەدە
تاکوو ڕۆحت عەزمی کۆچی دەهری ناهەموار ئەکا