گفتوگۆ لەگەڵ شاخی سوورکێو
«شیعری بەختیار زێوەر»
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
بەختیار زێوەر
2 خولەک
407 بینین
کەژی سوورکێو لەبەر چی لووتی بەرز کردەوە لێمان
سەرت ڕووت کردووە وەختە بگەیتە مەرتەبەی کەیوان
دڕندەی سەرزەمینت بۆچ حەشار داوە لەناو خۆتا
لەخۆت گرد کردووە هەرچی کە بووەتە دوژمنی ئینسان
بەهارانیش هەرەس دێنێ بەسەر ڕێبواری کوردانا
بە زستانانیش بە سەرماکەت ئەخەیتە کاروان گریان
لەبەرچی بوویتە کانگای جەردە و دز «دائم الاوقاتعەرەبی»
حەیاتی قەومی کوردت خستووەتە تەهلوکە و گیاندان
ئەوەندە مەغروور مەبە، دەعیە و تەکەببور هێندە مەنوێنە
لە شاخی «ئەلپشوێن» و «رۆشۆزشوێن» فەزڵی تۆ زیاتر نییە قوربان
زەمانێ دێ لەشت کون کون ئەکەن بۆ ڕێی شەمەندۆفەر
ئەبیتە ڕێگەی مۆتۆڕ و ڕێبازی هەموو کوردان
قەدت قەبڕ ئەکەن بۆ ئەبنییەی زۆر خۆشی وەک ئۆتێل
سەرت چاک تەخت ئەکەن بۆ جێگەیی گوڵزار و باغستان
دڕندە و وەحشیانت پێستی ئەگروون بۆ لەبەر کردن
دز و جەردەت هەموویان ئەبنە چایچی و خانچیی کاروان
بەڵام ئەوسا ئەبیتە مەنبەعی کەیف و سرووری خەڵق
ئەبیتە جەننەتێکی بێ میسالی ئەهلی کوردستان
لەچوار ئەترافەوە عالەم بە دەستە دێنە سەیرانت
ئەچیتە ڕیزی شاخی ئەوروپاشوێن و کێوەکەی لوبنانشوێن
ئەوا من پێم وتی: تۆ قەت لەیادت دەرنەچێ سوورکێو
لە فەسڵی ئاتیتا ئەم موشکیلانە حەل ئەبێ ئاسان