دۆستایەتی
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
544 بینین
دۆستایەتی هەر قسە و وتار بێ
قەت بڕوا مەکە بۆ کەس بەکار بێ
قسەی بێ پێز و کرداری بێ هێز
بۆ ئەوە باشە هەر نادیار بێ
کەسێ ناکەس بێ جێی بڕوا نییە
گەرچی ڕووبەڕوو گوڵی بەهار بێ
بە منەت نامەرد نانت پێ بدا
یاخوا ئەو نانە بە زەهری مار بێ
ژیانی بە ژان پووچ و بێ نرخە
مرۆڤ گەر شاد بێ و سەرمایەدار بێ
بێ ئیش و کاری پیاو ڕیسوا ئەکا
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
ناخۆشیی ژیان تووشی هەرکەس بوو
ئەبێ تێکۆشێ هەتا ڕزگار بێ
دوورە لە شەرەف پیاوی خۆفرۆش
با سەرمایەشی هەزار هەزار بێ