کە پارەت بوو

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  230 بینین
کە پارەت بوو هەمووکەس هەر براتە
ئەوەی نایناسی دۆست و ئاشناتە
ئەڵێن پاشا، ئەڵێن ئاغا، ئەڵێن بەگ
ئەگەرچی باوکی تۆ بێنەرخ و لاتە
ئەوەش چارەی گران و نالەبارە
بە وێنەی کۆیلە هەردەم وا لەلاتە
بەرەو پیری ئەتۆ دێن کاربەدەستان
هەموویان چاوەڕوانی مەرحەباتە
ئەگەر پارەت نەبوو چارەت گرانە
ئەڵێن کابرایەکی بێ دەسەڵاتە
هەموو خزمان لەتۆ دوورەپەرێزن
لە لایەنیان جنێوت پێ خەڵاتە