پیاوی بێ حەیا
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
408 بینین
پیاوی بێ حەیا و ژنی حەیابەر
کە بۆ بەدکاری ئەبەستن کەمەر
پەلامار ئەدەن لە هەموو کەسێ
لەناو کۆڵان و جادە و سەرگوزەر
لایان وەک یەکە ئاغا و میر و شێخ
دۆم و قەرەج و مەردی بێ هونەر
پلار و جنێو چەکی دەستیانە
کە ئەیهاوێژن بێ ترس و حەزەر
پێویستە کە ئەم جۆرە کەسانە
لەناو کۆمەڵدا بکرێن دەربەدەر
چونکە ژیانی ئەم بەدخوانە
وەکوو میکرۆبە پیس و پڕخەتەر