ڕادیۆکەم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  207 بینین
وەستا ڕادیۆکەم بۆ چا کەرەوە
وایەر و بورغی وریا کەرەوە
ڕادیۆکەم مایەی شادی و خۆشیمە
یانەی دڵشادیم ئاوا کەرەوە
هەژارم پارەم زۆر لێ مەسێنە
بەلای خودادا باش لا کەرەوە
مەفەرموو ئەمە کاتی زۆر ئەوێ
دەس بە گیرفانی قوڵتا بکەرەوە
من دوو دیناری شینت ئەدەمێ
خێرا کە سا خۆت ئازا کەرەوە
وتی بەسەرچاو وا بۆت چاک ئەکەم
بۆ دنیای شادی هەڕا کەرەوە