هەمە جۆرە
لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
1 خولەک
377 بینین
ڕۆژێ دڵشادم ڕۆژێ غەمبارم
ڕۆژێ زەنگینم ڕۆژێ هەژارم
ڕۆژێ باڵایە من تەندرووستیم
ڕۆژێ ناساغ و خاوەن ئازارم
ڕۆژێ بەدبەخت و پەست و نەگبەتم
ڕۆژێ ئەمبینی زۆر بەختیارم
ڕۆژێ زۆر چاکم لەگەڵ هەموو کەس
ڕۆژێ ڕووترش و زۆر نالەبارم
ڕۆژێک زیرەک و خاوەنی بەرهەم
ڕۆژێک بێ مایەی ڕەنج بە خەسارم
ڕۆژێ دەس ئەخەم پارە و ماڵی زۆر
ڕۆژێ ون ئەکەم دین و دینارم
ڕۆژێک دوژمنی دۆست و یارانم
ڕۆژێک گیان فیدای نیگار و یارم
ڕۆژێ هاودەمی هەژار و لاتم
ڕۆژێ هاوڕازی سەرمایەدارم
ڕۆژێک لەبەر کار لەشم ماندووە
ڕۆژێ بێ چارە و بێ کار و بارم
ڕۆژێ شاعیرم بەرزە شعورم
ڕۆژێ ناسازە شیعر و وتارم
ڕۆژێ لە ترسا گیانم ئەلەرزێ
ڕۆژێ ڕۆستەمکەس و ئەسفەندیارکەسم
ڕۆژێ لە دەشتا ئەسووڕێمەوە
ڕۆژێ گەڕۆکی شەقامی شارم