بۆچی وا تۆرا لە من؟

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  238 بینین
پێی بڵێن بەو یارە جوانە بۆچی وا تۆرا لە من
من گەلێ بڕوام بەهێزە قەت دڵی نەشکا لە من
ئێستە بیرم کەوتەوە دوێ شەو وتم ڕوومەت گوڵی
هەر لەبەر ئەم واتە لاتە ئەو دڵی ڕەنجا لە من
من کە ڕۆژ و شەو لە قەسرا یار و هاوبەزمی ئەوم
بۆ شتێکی وا بچووک ئەو حەق نییە لادا لە من
خۆ ئومێدی شادی ژینم لەم جیهانە هەر ئەوە
چاک ئەبێ هەستی ئەگەرچی زیزە ئەو ئێستا لە من
کەس نییە وەک من بزانێ هاودەمیی یاری جوان
من کە دڵبەستەی ئەوینم بۆیە سڵ ناکا لە من