فەرموو

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  605 بینین
ئەگەر مەیلت لەگەڵ من ماوە فەرموو
دڵی نەرمت لە من نەشکاوە فەرموو
کە تۆ لەولاوە هاتی ڕووبەڕووی من
تەمام ڕوو کەیتە من لەملاوە فەرموو
لەسەر سەرچاوەکەی ژین ڕائەوەستم
دەسا بێن گیانە بۆ سەرچاوە فەرموو
کەوا کەوتوومە ناو داوی غەمی دڵ
دەرمبێنە دەسا لەم داوە فەرموو
وەرە میوانی من بە تاقە یەک شەو
هەتا گیانم لەبەردا ماوە فەرموو
لە جوانی تۆ کە من بێ بەهرە ماوم
قسەی پێ ناوێ لەم پێناوە فەرموو