بادە نۆش ئەکەم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  656 بینین
ئەو دەمەی کەوا بادە نۆش ئەکەم
حەز لە گۆرانی و قسەی خۆش ئەکەم
هەستم ئەجووڵێ لە بۆ خۆشخوانی
مەیلی بەرهەمی دڵ و هۆش ئەکەم
ئەچمە لای یارێ کە بە حورمەت بێ
لەعنەت لە یاری خۆفرۆش ئەکەم
گەرچی زانا بم وەکوو فەیلەسوف
کە ئەوم دی من قسەی بۆش ئەکەم
هەندێ جار کەوا کەم تاقەت ئەبم
ئارەزووی بەزمی زۆر بە جۆش ئەکەم