چوومە لای دوکتۆر

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  467 بینین
چوومە لای دوکتۆر کەوا چارم کا
لەو دەردەی هەمە زوو ڕزگارم کا
وتم: ئەی دوکتۆر مەردی چارەساز
چیت لایە چارەی گشت ئازارم کا
وتی: دەردی تۆ چارە ناکرێ
ویستی ڕەوانەی لای دڵدارم کا
وتم: ئەو دەردی بە من بەخشیوە
گەرەکتە ئەمجا شێت و هارم کا
با بتلێمەوە بەم ئازارەوە
بەڵکوو یەزدانی گەورە چارم کا