دڵی منی خستە بەند

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  678 بینین
ئەو شۆخە هات لە دەربەند
دڵی منی خستە بەند
هەر بە تاقە یەک سەعات
دڵ و ڕۆحی لە من سەند
وتم: ماچم لێت ئەوێ
وتی: پێم بفەرموو چەند
وتم: چوار و پێنج و شەش
ئەی دولبەری هونەرمەند
وتی: یەعنی پانزە ماچ
شاعیری پایە بڵەند
وتم: یا پێم ڕەوا کە
یا بیخە ملم کەمەند
ڕوومەتی هێنایە پێش
ماچم کرد سی و شەش و هەند
هەموو بەشەر کۆیلەتن
لەم شارە هەتا سەمەرقەند
فیدایی تۆن بێ گومان
هەر لێرە تاکوو ئەڵوەند
خوایە چەند شیرینە
لەو دوو لێوە شەکەرخەند
بەرزە نرخی تۆ لە لام
بەقەد کێوی دەماوەندشوێن
تۆ زۆر خانەدانتری
لە سەد کەریم خانی زەندکەس
بۆ ئەوەی بیدەم بە تۆ
دڵم لە سینە هەڵکەند
ئەی شێخەکەی خواناس
پێویستم نییە بە پەند
من شاعیرێکی هەرزەم
دۆستی سەیران و گۆبەند
خۆ شیعر و هەست و واتەم
زۆر شیرینترە لە قەند