بە قوربانتە

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  750 بینین
ڕۆحم گیرۆدەی چاوی جوانتە
گەردنم بەندی پرچەکانتە
دڵم لە سایەی ڕووی تۆوە ماوە
بەقوربان ئەویش بەقوربانتە
ئەچم بۆ گوڵشەن ئەزانی بۆ چی؟
هەر بۆ دیدەنی کوڵمەکانتە
بۆ ئەوەی ڕووی تۆ تێر تەماشا کا
فریشتەی یەزدان وا میوانتە
خۆزگە ئەتپرسی ئەمڕۆ لە حاڵم
کە چەند چاوەڕێی خۆشیی گیانتە
هەر من بە تەنیا دڵبەندی تۆ نیم
پەری و پەروانەش پەرێشانتە