تۆ فریشتەی

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  704 بینین
تۆ فریشتەی کەی نەوەی ئەم عەردە بووی
هەر لە گوڵزاری بەهەشت پەروەردە بووی
ئێستە بانەت ئاسمانی حەوتەمە
تازە فێری ئەم مەزار و هەردە بووی؟
هاودەمت حۆری بەهەشتن بێ گومان
کەی ڕەفیقی ئەو کوڕە نامەردە بووی؟
ماچی کوڵم و لێوی تۆ دڵ چار ئەکا
گەرچی خۆشت هۆی هەموو ئەم دەردە بووی
ئەی «عەلیناسناوی ئەدەبی» بۆچ ڕەنگ و شێوەت تێک چووە؟
هەر ئەڵێی تووشی نەفام و جەردە بووی