وادەی پێ داوم

لە کتێبی:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
بەرهەمی:
عەلی عارف ئاغا (1910-1996)
 1 خولەک  644 بینین
وادەی پێ داوم گیانی شیرینم
ئەمشەو بێتە لام کەوا بیبینم
لەلام دانیشێ تاقە یەک سەعات
بەڵکوو ساڕێژ بێ زام و برینم
گەر ڕەحمی جووڵا ماچم پێ بدا
ئاوەدان بکا خەرابەی ژینم
دەستم بگاتە دوو پرتەقاڵی
بەرز ئەبێتەوە پایەی ئەوینم
ئەیگوشم نەرم پرتەقاڵەکەی
پێشکەشی ئەکەم ڕۆحی بەتینم
لە کوڵمی جوانی پڕتەو داریا
مانگ و ئەستێرە هەمووی ئەبینم
گەر هات و وادەی بە جێ نەهێنا
من تێکی نادەم ڕێگەی ئایینم